كەشناسی هەرێم: كەشی بەشێك ناوچەكان نمە باران دەبێت
  2024-10-24       258       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە، سبەنێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە، پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، مەودای بینینیش لە ناوچەكانی باشوری هەرێم (8-10) كیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، مەوداى بینین لە نێوان (8– 10) کم دەبێت 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 24  پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22  پلەى سیلیزى
زاخۆ      : 25  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران    :  22 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   25 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×