دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی ئاب لە سلێمانی دەستیپێکردووە و بەرپرسی دانەوێڵەی سلێمانیش زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
سەلام حاجی، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی راگەیاند: لە ئێستادا دەستیان بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی ئابی ئەمساڵ کردووە، کە گەنمەکەی خۆماڵییەو لە ئاشەکانی عێراق بەرهەم هاتووە.
وتیشی: “ئاردی بەشە خۆراک بەهۆی ئەوەی دەستکاری ناکرێت، ئاردێکی تەندروستە بۆ نان کردن زۆر گونجاوە و بەپێی ستانداردەکانە”.
ئەو بەرپرسەی دانەوێڵە لە سلێمانی ئاماژەی بۆ کوالێتی ئاردەکە کرد و وتی: “ئێمە پێش دابەشکردن پشکنین بۆ ئاردەکە دەکەین، تا لە باشی کوالێتییەکەی دڵنیا ببینەوە، بۆیە ئاردی مانگی ئاب جۆرەکەی زۆر باشە بۆ نان کردن”.