UN له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌: پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بەزوترینکات
  2024-10-22       280       

به‌رپرسێكی‌ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هانی لایەنە سیاسییەکانی‌ هه‌رێم دەدات هەر ناکۆکییەکیان لەبارەی پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هەیە لەرێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەری بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن، ئەوەش لەرێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرو بنکەفراوان بەزوترینکات.

ئاوێنه‌: فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "[ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز] سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لەهەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکەکەی دەکات بەبۆنەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی لە 20ی تشرینی یەکەم، کە لەکەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا بەڕێوەچو."

وتیشی‌، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز هانی هەموو سەرکردە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەدات، ئەو دۆخە ئاشتییە بهێڵنەوە و هانی لایەنە سیاسییەکانیش دەدات هەر ناکۆکییەکیان لەبارەی پرۆسەکەوە هەیە لەرێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەری بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن، ئەوەش لە رێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرو بنکەفراوان بەزوترینکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×