شاسوار عەبدولواحید: ئەمڕۆ بەفەرمی تانەمان لەئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆن تۆمار کردووە
  2024-10-22       223       
شاسوار عەبدولواحید


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "لەئێستادا نامەوێت هیچ لەسەر هەڵبژاردنەکان بڵێم تا رێکاری یاسایی تەواو دەبێت‌و ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت‌و وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە، کە نەوەی نوێ تاکە لایەنە ئەمڕۆ بەفەرمی تانەی تۆمار کردووە لەئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی عێراق."

ئاوێنه‌: دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید:

سوپاسی یەک بە یەکی دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەکەم و پێتان رادەگەیەنم کە تاکە شت لە ئێستادا بیڵێم ئەوەیە کە نەک ناهێڵین دەنگیان بە زیادە بڕوات، بەڵکو کاری زۆر باش چاوەڕوانیان دەکات کە هەموویان دڵخۆش دەکات.
بەڵام لە ئێستادا نامەوێت هیچی زیاتر لەسەر هەڵبژاردنەکان بڵێم تا رێکاری یاسایی تەواو دەبێت و ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت و وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە، کە نەوەی نوێ تاکە لایەنە ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی تۆمار کردووە لە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی عێراق.
سوپاسی هەڵوێست و دانبەخۆگرتنتان دەکەم و دڵنیابن هەرگیز بە تەنها نەک جێتان ناهێڵین بەڵکو بە کار و پلان و کردارەکانمان زۆر دڵخۆشتان دەکەین لە داهاتوودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×