چوار حیزبی‌ به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئێمه‌ نییه‌
  2024-10-22       437       

نوێنه‌رانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌، كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ریی، به‌ره‌ی‌ گه‌ل‌و ڕه‌وتی‌ هه‌ڵوێست له‌سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئه‌وان نییه‌.

ئاوێنه‌: دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌و هێزانه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ دو كۆبونه‌وه‌ی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیانداوه‌و كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و تیمی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی‌)یان له‌ئه‌نجامدانی‌ پێشێلكاری‌‌و ساخته‌كاریی ئاگادار كردۆته‌وه‌.

راشیانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تاوتوێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئه‌وان نییه‌و له‌ئێستادا له‌قۆناغی‌ ده‌ستخستن‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كاندان‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان‌و له‌ڕۆژانی‌ داهاتودا به‌ڵگه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی بۆ ڕای‌ گشتی‌‌و په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و كۆمسیۆن ده‌خه‌نه‌ڕو.

جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ردو ده‌نگدانی‌ گشتی‌‌و تایبه‌تدا پێشێلكاریی به‌رچاو له‌ناو بنكه‌كان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان ئه‌نجامدراوه‌‌و سكاڵایان تۆماركردووه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×