کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە، سبەی لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت.
ئاوێنە: کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لەکاتی بارانبارین و بەفر بارینیشدا مەودای بینین بۆ ٥ بۆ ٧ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٩ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١١پلەى سیلیزى
سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٣ پلەى سیلیزى