ئەنجامی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
  2024-10-21       1784       

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتی هێزی یەكەم، یەكێتی هێزی دوەم و نەوەی نوێ هێزی سێیەمن.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان لە پارێزگای هەولێر پارتی هێزی یەكەم و یەكێتی هێزی دوەم و نەوەی نوێ هێزی سێیەمە.

ئەنجامی 99٪ـی دەنگە جیاكراوەكان لە بازنەی هەولێر:

پارتی: 302,000

یەکێتی: 96,719

نەوەی نوێ: 96,395

هەڵوێست: 15,527

بەرەی گەل: 8,792

یەکگرتو: 22,722

کۆمەڵ: 18,914

گۆڕان: 1,331

هەروەها لە بازنەی پارێزگای سلێمانی، یەكێتی هێزی یەكەم، نەوەی نوێ هێزی دوەم و پارتی هێزی سێیەمە.

ئەنجامی 97٪ـی دەنگە جیاكراوەكان لە سلێمانی:

یەکێتی 215644 دەنگ

پارتی 52223 دەنگ

نەوەی نوێ 126345 دەنگ

یەکگرتوو 40373 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری 34256 دەنگ

هەڵوێست 26783 دەنگ

بەرەی گەل 18303 دەنگ

گۆڕان 9444 دەنگ

لە بازنەی پارێزگای دهۆك، پارتی هێزی یەكەم، نەوەی نوێ دوەم و یەكێتی سێیەمە.

ئەنجامی 90٪ـی دەنگە جیاکراوەكان لە دهۆک:

پارتی 330006 دەنگ

یەکێتی 24122 دەنگ

نەوەی نوێ 40409 دەنگ

یەکگرتوو 36763 دەنگ

هەڵوێست 7017 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری 3161 دەنگ

بەرەی گەل 2772 دەنگ

گۆڕان 199 دەنگ

بەڵام لە هەڵەبجە، یەكێتی هێزی یەكەم، یەكگرتو هێزی دوەم و نەوەی نوێ هێزی سێیەمە.

ئەنجامی 98٪ـی دەنگە جیاکراوەكان لە هەڵەبجە:

پارتی 4416 دەنگ

یەکێتی 10422 دەنگ

نەوەی نوێ 4439 دەنگ

یەکگرتوو 7369 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری 3964 دەنگ

هەڵوێست 1186 دەنگ

بەرەی گەل 661 دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامی 1374 دەنگ

گۆڕان 184 دەنگ

بەپێیە ئەو ئەنجامانە، ژمارەی كورسییەكانی لایەنەكان بەنزیكەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبن:

پارتی: 39- 40 كورسی

یەكێتی: 22-23 كورسی

نەوەی نوێ: 16-17 كورسی

یەكگرتوی ئیسلامی: 5-6 كورسی

هەڵوێست: 2 كورسی

كۆمەڵ: 3 كورسی

بەرەی گەل: 2 كورسی

گۆڕان: 0-1 كورسی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×