کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنەکەی پەرلەمانی کوردستانی پێشخست.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:30 بۆ 5ئ ئێوارە ئەنجامی بەرایی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت.
پێشتر بڕیاربوو ئەنجامەکە کاتژمێر 6ی ئێوارە بڵاوبکرێتەوە،
بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان گەیشتووەتە 72٪ بووە کە بەرزترین ئاست لە دهۆک تۆمارکراوە و ڕێژەکەی 78٪ بووە، دوای ئەویش هەولێر 74٪، هەڵەبجە 69٪ و سلێمانیش 65٪.