عیرفان عبدولعەزیز هەڕەشەی کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی دەکات
  2024-10-22       354       

 رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی کوردستان چەندین ساڵە ئاواتە خوازە سیستمێکی مەرکەزی دروست بکات، بەڵام لە مەسەلەی هەڵبژاردن هەموو جارێک ساختەکاری دەکرێت و خەڵک دووردەخەنەوە لە پڕۆسەکە و وایان لێدەکەن ئیمانیان نەبێت بە دیموکراسی. 

ئاوێنە: عیرفان عبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی هێز گۆڕانکاری لە هەڵبژاردندا ناکرێت، هێزێک بە دەسەڵاتدار و هێزێک بە بێ دەسەڵات نیشان دەدات و وامان لێدەکەن بە تەواوی لە پڕۆسەی سیاسەت بکشێینەوە و پەرلەمان و دەسەڵات پیرۆزی خۆیان بێت.

بزوتنەوەی ئیسلامی، ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە، چوونکە دوو حزبی دەسەلات یەکیان گرتووە و ساختەکارتیان کردووە، پێمان وایە کۆمسیۆن سەربەخۆ نەبووە و بە پیلان دەنگەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کەمکراوەتەوە، بە بەڵگە دەیسەلمێنین بە دەیان و هەزاران دەنگمان هەبووە بەڵام بە دەستی و ئەلەکترۆنی دەنگ تۆمار نەکراوە، ئەمەش دەیسەلمێنن ئەم دەنگانە پێشتر بەرنامەڕیژی بۆکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×