عەلی حەمە ساڵح: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ئەنجامی ئێمە نییە
  2024-10-22       390       

سەرۆکی لیستی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکەینەوە، چوونکە دەستکاری کراوە و لە بەرژەوەندی سێ حزب گۆڕدراوە. 

ئاوێنە: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی هەڵوێست ڕایگەیاند: کاندیدمان هەیە لە قەلادزێ خۆی و خێزانەکەی بەڵام یەک دەنگ هاتووەتە دەرەوە، چەندین کاندیدی لەو شێوەیەمان هەیە بەڵام کەمترین دەنگ هاتووەتە دەرەوە، کاندیدمان هەیە بەس لە مرور ٣٠٠ دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام دەنگەکان نەهاتووەتە دەرەوە. 

ڕەوتی هەڵوێست ئامانجی یەکەمی ساختەکاری بوو لەم هەڵبژاردنەدا، بۆیە ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگرینە بەر، ڕایگەیاند، ئەم لیستە پارەی پێنییە، چەک و میدیای نییە بەڵام بە سەدان هەوڵدرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، قبوڵیان نییە ئەو دەنگانەی بە حەڵاڵی هێناومانە بەدەستی بهێنین، بەڵام ئێمە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×