لەیەکەم دانیشتنی خولی تازەی پەرلەماندا محەمەد سلێمان محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لەپارێزگای سلێمانی، وه‌ك بەتەمەنترین کاندیدی دەرچو، سەرۆکایه‌تی دانیشتنەکە ده‌كات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی پەیڕەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌و پێیه، محەمەد سلێمان محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ له‌سلێمانی دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان.
محەمەد سلێمان لەدایکبوی ساڵی 1948ەو ئێستا تەمەنی 76 ساڵە.
لەمادەی (11)ی پەیڕەی ناوخۆی پەرلەماندا هاتووە: بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن، ئەرکی بە تەنیا بریتی دەبێت لەبەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.