سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ژادپه‌رستى توركیا (مه‌هه‌په) له‌په‌رله‌مانى توركیاوه تایبه‌ت به‌عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داواكاریه‌كى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كرد‌و ڕایگه‌یاند، "با ئەو گۆشەگیریەی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێ‌و بێتە ناو پەرلەمان"، ده‌شڵێت:"با هەموو تورکیا ئه‌م په‌یامه ببیستێ، ناونیشانى چارەسەری كێشه‌ى كورد نە لەقەندیلەو نە ئەدرنە، بەڵکو لەئیمڕاڵیه".
ئاوێنە: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە ڕایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، دەبێت بێتە پەرلەمان‌و لەفراکسیۆنی دەم پارتییەوە بڵێت، خه‌باتى چه‌كداریى بەسەرچوەو پێویسته هێزى چه‌كدار هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
لەگوتاری هەفتانەی خۆیدا له‌فراکسیۆنی مه‌هه‌په، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په) ڕایگەیاند، تورکیا پێویستی بەپرۆسەیەکی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بەعەقڵی هاوبەش بەهەنگاوی دروست‌و لەدڵەوەیە، هەروەها پێویستی بەهەڵوێستی دژی سەپاندنی دەرەوەیە.
باخچەلی وتى:"پێویستمان بەپتەوکردنی برایەتیی هەزار ساڵە هەیەو پێویستە هەمان بێت، کێشەی تورکیا کورد نییە، بەڵکو هێزێكى چه‌كداره، لەگەڵ چارەسەرکردنی یەک بەیەکی کێشەی برایانی منی کورد دام، هەڵبەتە ئەوەش ناچارییە".
باخچەلی جەختدەکاتەوە، "نابێت هیچ برایەکی کوردم کە لەم وڵاتە دەژیت، وەکو کێشە نیشانبدرێت، هەرکەسێک بڵێت کێشەی کورد هەیە، پڕوپاگەندەیەکی هاوبەشە کە کورد وەکو کێشەیەک دەبینن، بەڵکو ئەمە درۆیەکە".
ئه‌وه‌شى وت:"بەبڕوای من دەبێت پرسی کورد لەپەرلەمان چارەسەربکرێت‌و بۆ ئەمەش دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێتە پەرلەمان‌و نەهێشتنی پەکەکە ڕابگەیەنێت".
وه‌كو باخچه‌لى داوایكردوه، "با ئەو گۆشەگیریەی سەر ئۆجەلان هەڵبگیری‌و بێتە ناو پەرلەمان‌و لەبەردەم هەموو نوێنەرانی پەرلەمان بڵێ من کۆتاییم بەو ڕێکخستنە هێناو چەکەکانتان دابنێن، با هەموو تورکیا گوێبیستى ئه‌م په‌یامه‌ى من بێت، ناونیشانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه نە لەقەندیلە نە ئەدرنە، بەڵکو لەئیمڕاڵیه‌و لەڕێگه‌ی دەم پارتیەوە دەبێت، ئەگەر ئەم ئیرادەیه هه‌بێت‌و بڕیار بدرێت‌و ڕێکاری یاسایی جێبەجێبکرێت‌و بەشێوەێکی ڕەها ڕێگاکانی لەبەردەم بکرێنەوە، بۆئەوەی ئەم پرسە قورسە بەتەواوەتی لەگۆڕێ هەڵگیرێت لەتورکیا، ئه‌وه له‌به‌رده‌ستى خۆماندایه".