مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی بە گرێبەست بوونی مانگی نۆیان وەردەگرن، شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژیش لە مانگی داهاتوو دابەش دەکرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2024 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لەسەر ئاستی پەروەردەکانی 'هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ' دابەش دەکرێت.
مامۆستایانی گرێبەست لە دوایین قۆناغی مامەڵەی گرێبەستبووندان لە پەروەردەکان، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری و UPN یان بۆ دەکرێت.