ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشترینی یەکەمی 2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و ئەم وەزارەت و شوێنانە وەریدەگرن.
ئاوێنە: بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پیشەسازی و بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوکاڵ و پلاندانان دابەش دەکرێت.