پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند، موچەی مانگی نۆی بەشێك لە موچەخۆران خرایە سەر هەژماری من و ئەمڕۆ دوشەممە، بێ كێشە موچەكانیان رادەكێشن.
ئاوێنە: پەیجی رەسمی پڕۆژەی هەژماری من، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"موچەی مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی بەشێک لە موچەخۆرانی هەژماری من و ئەمڕۆ بێ کێشە موچەکانیان ڕادەکێشن."
ئەوەشی وتوە"سبەینێ سێشەممە و چوارشەممەش کورتەنامە دەگات بە موچەخۆرانی دیکەو موچەکانیان بەردەست دەبێت بۆ ڕاکێشان."