سودانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە گەلەکەمان دەکەین
  2024-10-21       204       

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەین بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەشی وت: درێژەدان بە هەڵبژاردنی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، رێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستورییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×