كۆمسیۆن: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات
  2024-10-20       360       

سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئامێرەكانی دەنگدان لە بنكەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیك كوژانەوەو دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند، سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، دەنگدان كۆتایی هات، سوپاس بۆ بەشداریتان.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی چاودێرانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریكردن لە دەنگدانی ئەم جارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بەرزەو چاوەڕوان دەكرێت لەسەرو لەسەدا 50ەوە بێت.

کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر، بە بەشداری دوو ملیۆن و ٦٨٣ھەزار و ٦١٨ کەس، و پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستی پێکرد.

 لەم ھەڵبژاردنەدا، ھەزار و ١٩١ كاندید پشێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیی دەکەن و بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشبون بە جۆرێک لە بازنەی ھەولێر ٣٩٥  كاندید، لە بازنەی سلێمانی ٥١٦  كاندید، لە بازنەی دھۆک ٢٦٦  كاندید و لە بازنەی ھەڵەبجە ٥٤  كاندید ھەیە.

ھەروەھا ٣٨  كاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٥ کورسی کۆتا دەکەن لەو ژمارەیەش ٢٠  كاندید لە پێکھاتەی تورکمان و ١٨  كاندید لە پێکھاتەی کریستیانن.

لە پڕۆسەدا ھەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە ٦ ھەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ١٤ کۆنسوڵخانە و ١٥ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و بکە بە تێکڕایی ھەزار و ٦٥٠ چاودێرییان ھەیە بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە، ھەروەھا ڕێکخراوە ناوخۆییەکانیش پێنج ھەزار و ٥٠٠ چاودێریان ھەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×