ئاسایشی هەولێر: لەدوای كۆتاییهاتنی دەنگدان، تەقەی خۆشی قەدەغەیە
  2024-10-20       201       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای كۆتاییهاتنی دەنگدان تەقەی خۆشی قەدەغەیە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات دەستگیردەكرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیان و لایەنەكان دەكاتەوە كە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەشاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دور لە هیچ گیروگرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەمو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.

ئاسایشی هەولێر جەختی كردۆتەوە كە "هەر کەسێک پابەند نەبێت و  سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەرو دەستگیردەکرێت، بۆیە داواکارین لە هەمو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×