ئاری هەرسین: پۆستی سەرۆکوەزیران سەد لە سەد هەر بۆ ئێمە دەبێت
  2024-10-20       320       


بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلیمانی دەڵێت، "دەرگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنیش کراوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی."

ئاوێنه‌: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراسی کوردستان لە سلێمانی راگەیاند، "چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەین لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە دوای بڵاوبوونەوەی هیوادارم لایەنەکان بە دەنگ ئەو بانگەشەیەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بێت کە دەڵێت: " دەرگامان بە ڕووی هەموو لایەناکاندا کراوەیە بۆ ئەوەی پیکەوە کار بکەین بە زوترین کات حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی پێکبهێنین."

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "پۆستی سەرۆکوەزیران سەد لە سەد هەر بۆ ئێمە دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×