كۆمیسیۆن: ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌
  2024-10-20       213       

کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر، بە بەشداری دوو ملیۆن و ٦٨٣ھەزار و ٦١٨ کەس، و پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستی پێکرد.

ئاوێنە: لەم ھەڵبژاردنەدا، ھەزار و ١٩١ كاندید پشێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیی دەکەن و بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشبوونە بە جۆرێک لە بازنەی ھەولێر ٣٩٥  كاندید، لە بازنەی سلێمانی ٥١٦  كاندید، لە بازنەی دھۆک ٢٦٦  كاندید و لە بازنەی ھەڵەبجە ٥٤  كاندید ھەیە.

ھەروەھا ٣٨  كاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٥ کورسی کۆتا دەکەن لەو ژمارەیەش ٢٠  كاندید لە پێکھاتەی تورکمان و ١٨  كاندید لە پێکھاتەی کریستیانن.

لە پڕۆسەدا ھەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە ٦ ھەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ١٤ کۆنسوڵخانە و ١٥ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و بکە بە تێکڕایی ھەزار و ٦٥٠ چاودێرییان ھەیە بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە، ھەروەھا ڕێکخراوە ناوخۆییەکانیش پێنج ھەزار و ٥٠٠ چاودێریان ھەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×