کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر نزمدەبێتەوە.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک نزمتردەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوى ئەمڕۆ، بەڕێژەی (2- 3) پلە نزمتردەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى