ئەمریکا پەیامێکی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد.
ئاوێنە: لە پەیامەکەدا ئه‌لینا ڕۆمانۆڤسكی باڵوێزیی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێت: ئه‌مڕۆ ڕۆژی ده‌نگدانه له هه‌رێمی كوردستان، گرنگه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، چونكه ده‌نگدان بڕبڕه‌ی پشتی حوكمڕانیه‌كی دیموكراتی و سه‌ركه‌وتووه.
دەشڵێت: هانی گشت پارته سیاسی و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ده‌ین دڵنیایی بده‌ن كه ده‌نگدانه‌كه ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه‌یه و به‌بێ توندوتیژی به‌ڕێوه بچێ و ده‌نگدانه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكه.
ناوبراو باس لەوەش دەکات، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی ئاساییش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.