دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
ئاوێنە: بە وتەی دەزگای میتی تورکیا ئەو بەرپرسانەی پەکەکە کە کوژراون بریتین لە؛ جائیزە سەلبەر و ئەمینە ئوڵاش بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە و هەردووکیان لەوێ کراونەتە ئامانج.