وتەبێژی یه‌كێتیى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كات
  2024-10-20       303       

سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانیی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تێدا بەڕێوەدەچێت دەنگبدات، وتەبێژی یەکێتیش لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن وتی، "قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت"، ده‌شڵێت:"هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان ".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی دوای ئەوەی نەیتوانیی لەو بنکەیە دەنگبدات، لەوەڵامی پرسیارێكدا ئاشكرایكرد، "دەچێتە ئەو بنکەیەی دەنگەکەی خۆی تێدایەو هەوڵدەدات لەوێ دەنگبدات".
 
بەڕۆژنامەنووسانی وت، "هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان‌و دەبێت هەمولایەنەکان هاوکاربن بۆئەوەی چۆن بانگەشە، بەبێ کێشە کۆتاییهات، هەڵبژاردنیش بەبێ کێشە ئەنجامبدرێت".
 
سه‌باره‌ت به‌بانگەشەی توندی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن، سەعدی پیرە وتی، "قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبانگەشە بۆچونی یەکێتیی بوە، کە ئێمە دەمانەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕین، ئەوە باشە، نەک ئەوەی قسەیەک بکەیت‌و شتێکی دیکە جێبەجێ بکەیت".
 
وتەبێژی یەکێتی جه‌ختیكرده‌وه‌، "قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت‌و دەبێت هەمولایەنەکان هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێشبینی ئەوەش ده‌كه‌م رێژەی دەنگەکانی یه‌كێتى‌و کورسییەکانیان لەپەرلەمان زیادبکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×