بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو هاوڵاتی لەزێی گەورە خنكان كە تەمەنیان 16 و 17 ساڵانەو دوای كەمتر لەكاتژمێرێك توانرا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە تەرمەكانیان دەربهێندرێتەوەو ڕەوانە پزیشكی دادوەریی بكرێن.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردوە، پاش ئەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:20 خولەك ئاگادارکراینەوە بەخنکانی دو هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوای كوردستان لەزێی گەورەدا، ڕاستەوخۆ تیمەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە گەڕانیان دەستپێكرد، دوای كەمتر لەكاتژمێرێك هەردو تەرمەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە دۆزرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دو كەسە كە خنكاون ناویان (رێدان عبدالوهابی) تەمەنی 17 ساڵانە لەگەڵ (رەفیق ئەدهەم)ی تەمەن 16 ساڵانەو دانیشتوی کەمپی کەورگۆسک لەپارێزگای هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشكردووه، دوای دەرهێناوەی تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان و دواتر ڕادەستی خێزانەكانیان دەكرێتەوە.