وتەبێژی لیستی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، دەنگی حزبەكەی و لایەنەكانی دیكە لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت، یەكێتی دەنگەكانی بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق، زیادی كردوە لەسەرجەم هەرێمی كوردستان زیاتر لە 70 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ئاوێنە: كاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی"هێزە ئەمنییەكان دوێنێ متمانەیەكی گەورەیان بە یەكێتی بەخشی، ئەم متمانەیە ئەمانەتەو لە گەردنی یەكێتییە."
وتیشی"ئەمڕۆ مەبەستمانە لێرەوە سەركەوتنی دەنگی تایبەتی یەكێتی بەداتا و ژمارە رابگەیەنین، پێویست بو كە چاوەڕوانی كۆمسیۆن بكەین، بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ هێزی گێرەشێوێن و بەشێك لە میدیای گێرەشێوێن كۆمەڵێك ژمارەی ناڕاستیان بۆ تێكدان و بەلاڕێدابردنی رایگشتی بڵاوكردۆتەوە، بۆیە ناچارین ژمارەو داتا راستەقینەكان بخەینە بەردەم خەڵكی كوردستان."
ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی و لایەنەكانی دیكە لە دەنگدانی تایبەت و بەرواردیان بە دەنگەكانیان لە ساڵی 2021، بەپێی قسەی وتەبێژەكەی یەكێتی، بەم جۆرەن:
دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی:
ساڵی 2021: 24 هەزارو 633 دەنگ
ساڵی 2024: 49 هەزارو 412 دەنگ
دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر:
ساڵی 2021: 10 هەزارو 264 دەنگ
ساڵی 2024: 16 هەزارو 331 دەنگ
دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای دهۆك:
ساڵی 2021: 2 هەزارو 215 دەنگ
ساڵی 2024: 2 هەزارو 553 دەنگ
دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای هەڵەبجە:
ساڵی 2021: هەزار و 230 دەنگ
ساڵی 2024: هەزارو 807 دەنگ
دەنگەكانی یەكێتی لە سەرجەم هەرێمی كوردستان:
ساڵی 2021: 38 هەزارو 342 دەنگ
ساڵی 2024: 70 هەزارو 103 دەنگ(واتە 31 هەزارو 761 دەنگی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادی كردوە."
دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی
ساڵی 2021: 4 هەزارو 143 دەنگ
ساڵی 2024: 3 هەزارو 607 دەنگ
دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای هەولێر:
ساڵی 2021: 34 هەزارو 608 دەنگ
ساڵی 2024: 37 هەزارو 852 دەنگ
دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای دهۆك:
ساڵی 2021: 30 هەزار و 22 دەنگ
ساڵی 2024: 32 هەزارو 620 دەنگ
دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە:
ساڵی 2021: 436 دەنگ
ساڵی 2024: 434 دەنگ
كۆی گشتی دەنگەكانی پارتی لە هەرێمی كوردستان:
ساڵی 2021: 69 هەزارو 209 دەنگ
ساڵی 2024: 74 هەزارو 513 دەنگ
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی:
ساڵی 2021: 4 هەزارو 552 دەنگ
ساڵی 2024: هەزار و 200 دەنگ
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر:
ساڵی 2021: 2 هەزارو 302 دەنگ
ساڵی 2024: 2 هەزارو 430 دەنگ
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك:
ساڵی 2021: هەزارو 963 دەنگ
ساڵی 2024: هەزارو 539 دەنگ
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە:
ساڵی 2021: 88 دەنگ
ساڵی 2024: 160 دەنگ
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە سەرتاسەری هەرێم:
ساڵی 2021: 8 هەزارو 905 دەنگ
ساڵی 2024: 5 هەزارو 329 دەنگ
دەنگەكانی بەرەی گەل بۆ لەدەنگدانی تایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 2024
پارێزگای هەولێر: 900 دەنگ
پارێزگای سلێمانی: 575 دەنگ
پارێزگای هەڵەبجە: 45 دەنگ
پارێزگای دهۆك: 78 دەنگ
كۆی گشتی دەنگەكانی بەرەی گەل لە هەرێم: هەزارو 598 دەنگ
دەنگەكانی رەوتی هەڵوێست بۆ لەدەنگدانی تایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 2024
پارێزگای هەولێر: 618 دەنگ
پارێزگای سلێمانی: هەزار و 512 دەنگ
پارێزگای هەڵەبجە: 46 دەنگ
پارێزگای دهۆك: 340 دەنگ
كۆی گشتی دەنگەكانی رەوتی هەڵوێست لە هەرێم: 2 هەزارو 516 دەنگ