پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە روداوێكی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی پێنجوێن-سەیدسادق، سێ كەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیكەش برینداربون.
ئاوێنە: رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕوداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگەی پێنجوێن- سەیدسادق ڕویدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە روداوەكەدا 3 کەس گیانیان لەدەستداو 2 دیکەش بریندار بون کە باری تەندوستیان ناجێگیرە.