كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و ئەمڕۆش ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە .
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 3 تا 5 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێك شوێن بۆ پەڵەهەورو نیمچەهەور دەگۆڕێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن بەشێوەیەك كە 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 23، سلێمانی: 22، دھۆک: 21، کەرکوک: 24، ھەڵەبجە: 26، زاخۆ: 21، سۆران: 21، حاجی ئۆمەران: 15، گەرمیان: 29 پلە.