سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت
  2024-10-18       231       

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

ئاوێنه‌: محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی پێشنیوه‌ڕۆ تا كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بارینی بارانی لاواز بۆ مامناوه‌ند به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناوی پاییزی.

ڕاشیگەیاندووە، هه‌ریه‌ك له‌م شوێنانه‌ پێشبینی بارانی تێدا ده‌كرێت ( سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و پیره‌مه‌گرون و بازیان و پێنجوێن و ته‌قته‌ق و رانیه‌ و قه‌لادزێ و باكوری گه‌رمیان و قه‌سرێ و كۆیه‌ و حاجیاوا) ته‌نها له‌م شارانه‌ ئه‌گه‌ری بارانی هه‌یه‌ و هه‌ندێ ناوچه‌ ته‌نها دڵۆپه‌ باران ده‌بێت و بڕی بارانه‌كه‌ی كه‌مه.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترین بڕی پێشبینیكراوی باران ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌سنوری پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌ری تۆمار بكرێت.

ڕاشیگەیاند، لە هه‌ولێر و دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاسمان هه‌تاو و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دڵۆپه‌ بارانی زۆر كه‌م.

وتیشی، “پله‌كانی گه‌رما 4 پله‌ی تر نزم ده‌بێته‌وه‌ و خێرایی با به‌رێژه‌ی ٢٠ كم له كاتژمێرێكدا چالاك ده‌بێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×