كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپیی ئەو وادەیەی دیاریکرد بوو، لەکاتژمێر ٦ی ئێوارەدا دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات.
ئاوێنە: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی کوردستان لەکاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردو تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام بوو، لەچەند ناوچەیەک پێشێلکاریی تۆمار کرا، بەتایبەتی لەبردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو کابینەی دەنگدان، لەهەڵەبجە جۆرێک لەگرژی دروست بوو.
کۆمیسیسۆن ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی ئەنجامی دەنگدانە لەبنکەو وێستگەکان، بۆ ئەوەی رەوانەی کۆمۆیسیۆبی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبەغدا، ئەمە جگە لەوەی لەبنکەکان دەنگەکان بەشێوەی دەستی هەژمار دەکرێن.
کۆمیسیۆن رایگەیاند رێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ٧٠% بووە.