هۆشدارییەکی توند لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران و کارمەندانی بنکەکان
  2024-10-18       534       

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت:  "تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەر پێشێلکارییەکیش رووبدات ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رێکاری یاسایی خۆی دەگرێتەبەر و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت لەو بابەتەدا."

ئاوێنە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "چاودێران ناتوانن سکاڵا تۆماربکەن، بەڵام دەتوانن راپۆرتی خۆیان پێشکێش بکەن و دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران دەگرێتەبەر."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەرێگەی کامێراکانەوە کە لە بنکە و ناوەندەکاندا دامانناون، پێداچوونەوە بەو شوێنانە دەکەین کە پێشێلکارییان تێداکراوە و تەماشای دیمەنەکان دەکرێتەوە، هۆشداری تووند دەدەینە دەنگدەر و کارمەندانی بنکەکان کەوا هەرکەسێک لەو پێشێلکارییانەدا بەشداربووبێت یان هۆکار بووبێت بۆ روودانی، رێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێتە دادگەی پەیوەندیدار بەو بابەتە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×