دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 10 تیرۆریستی داعشدا سەپاند کە لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرابوون.
ئاوێنه: دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ عێراق رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 تیرۆریست دەرکردووە کە لەلایەن دەزگاکەمانەوە لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرابوون.
تاوانبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن و لە ساڵی 2014 چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە، وەک؛ کوشتنی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی.
ئەم بڕیارانە دوای لێکۆڵینەوەی ورد و رووبەڕوبوونەوەیان بە بەڵگەی پێویست و تۆکمە سەپێنراوە بە سەریاندا.