سبه‌ینێ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، 215 ھه‌زار و 960 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 251 هه‌زار و 700 وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراون و ده‌نگده‌ران له 165 بنكه كه 749 وێستگه له‌خۆده‌گرن ده‌نگ ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌شكردوه، بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌كرێنه‌وه و كاتژمێر 6:00ی ئێواره داده‌خرێن، پڕۆسه‌كه‌ش درێژناكرێته‌وه، چونكه كردنه‌وه و داخستنی وێستگه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بن.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌نگدان ته‌نھا له‌ڕێگه‌ی به‌كارھێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت و رێگه به‌بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو وێستگه‌كانی ده‌نگدان نادرێت، ته‌نھا له‌و بنكانه نه‌بێت كه بۆ راگه‌یه‌ندكاران دیاریكراون.