كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە ئەوان پابەندن بە پارێزگاریكردن لە پاراستنی نهێنیی دەنگدان و دەشڵێت، هیچ لایەنێك بە كۆمسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەران دەنگیان بۆ كێ داوە.
ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا جەختی كردۆتەوە كە كۆمسیۆنەكەیان پابەندە بە پارێزگاریكردن لە سەلامەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و نهێنیی دەنگدانی دەنگدەران.
ئاماژەی بەوەشداوە كە پارێزگاریكردن لە پاراستنی نهێنیی دەنگدان بە یەكێك لە پێوەرەكانی بێگەردی دادەنرێت هەر بۆیە كۆمسیۆنەكەیان لە پەیڕەو و رێكارە هونەرییەكانی بۆ رۆژی دەنگدان ئەمەی رەچاوكردوە.
جەختیشی كردۆتەوە كە "هیچ لایەنێك بە كۆمسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن كە بژاردەكانی دەنگدەران چین و بۆ كێ دەنگیانداوە."