بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بۆ نیوە دابەزیوە
  2024-10-13       211       

هەرێمی کوردستان لەسەر داوای حکومەتی عێراق، و بەهۆی ڕێنماییەکانی ئۆپێکەوە، رێژەی بەرھەمھێنانی نەوتی بۆ نیوە کەم کردووەتەوە.

 ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند جارێک رێکخراوی ئۆپێک ھۆشداری دابووە عێراق لەسەر زیادەی بەرھەمھێنانی نەوت، ھەرێمی کوردستان بەرھەم ھێنانی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتە لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بەوەش ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە ١٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت کە پێشتر دوو ئەوەندەی بەرھەم  دەھێنا.

هەروەها ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە،  حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای کردووە کە نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ تورکیا ھەناردە بکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×