فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی شارۆچكەی ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی كردەوە، لە ئەمڕۆوە تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم كارەكانی ڕادەگرێت و بۆ مامەڵە سەردانیان نەكەن.
ئاوێنە: فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی شارۆچکەی ماوەت سەبارەت بە هۆكاری ڕاگرتنی كارەكانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی شارۆچكەی ماوەت بڵاوی كردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سەر بە سنووری فەرمانگەكەمان دەكەینەوە، كە لە ئەمڕۆوە تا بەرواری ٢٢/١٠/٢٠٢٤ هیچ هاوڵاتییەك سەردانی فەرمانگەكەمان نەكەن، لەبەرئەوەی ئیش و كاری فەرمانگەكەیان ڕادەگیرێت تا ئەو بەروارە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٤ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە ٢٠ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرەشتی دەكرێت.