2024-10-13   985     
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه، ئەو كورتهێنانەی لەموچەی مانگی نۆدا هەیە، بەغدا پڕی دەكاتەوەو پارەكە دەنێردرێتو لەهەرێمی كوردستانیش موچەی مانگی نۆ دابەشدەكرێت.
ئاوێنە: د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جهختیكردهوه، "هیچ كێشەیەك لەموچەدا نییەو ئەو كورتهێنانەشی لەموچەی مانگی نۆدا هەیە، بەغدا پڕی دەكاتەوەو پارەكە دەنێردرێتو لەهەرێمیش موچەی مانگی نۆ دابەشدەكرێت".
بهوتهى د.شاخهوان، "پێشوتر موچەی مانگی هەشت بەتەواوی نێردراو ئێمەش لەگەڵ نوێنەرانی حكومەت لەسەر پرسی موچە لەبەغدا بەردەوام لەسەر هێڵینو گرفتەكانی لیستی موچەو ئەوانەی بایۆمەترییان نییە چارەسەركراون".
هەفتەی پێشوو وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ موچەی مانگی نۆ بڕی 305 ملیار دینار كورتهێنان هەیەو دارایی عێراق بەڵێنیانداوە پڕی بكەنەوە.
سەرچاوەیەكیش بەماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی وتوه، "تەواوكاریی ئەو كورتهێنانەی لەپارەی تەرخانكراو بۆ موچەی مانگی ئەیلول بۆ فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، ئهمڕۆ یەكشەممە، 13ی 10ی 2024، دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان".