هێمن هه‌وارامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵیت، بۆ ڕێگریی له"ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردن" له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن‌و قونسوڵخانهكانو حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خه‌تن.
ئاوێنه: هێمن هه‌وارامی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند، "بۆ ڕێگریی له‌ساخته‌كاریی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانو قونسوڵخانهكانو حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خهتینو بانگه‌واز بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه پاراستنی شه‌فافییه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و متمانه به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌مو لایه‌ك گرنگه نه‌ك ته‌نها بۆ پارتی یان لایه‌نێكی تر، بۆیه به‌هه‌مو ڕێگا سیاسی‌و یاسایی‌و دیبلۆماسییه‌كان ڕوبه‌ڕوی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌بینه‌وه كه بۆ ساخته‌كاریی بكرێت".
له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی پارتی له‌ده‌سه‌ڵات، ناوبراو وتی، "نهپارتیو نه‌هیچ لایه‌نێكی تر ناتوانن بڕیار بده‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن، سندوقی هه‌ڵبژاردن‌و متمانه‌ی هاوڵاتیان بڕیار ده‌ده‌ن كێ لهسهدهسهڵاتدا بێت، له‌ساڵی 1992وه تائێستا پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌ر براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت."