سهوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنیو لەمامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی کە بەهاری ئەم ساڵ بۆ ماوەی مانگێک دەستبەسەر کرابو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئاوێنه: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا سهوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لەشاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بەتۆمەتی "بانگەشە دژی حکومەت" سزای سێ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.
سهوسەن حەسەنزادە، لەڕۆژی (١٥ی مەی ٢٠٢٤)، لەهێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بەبەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکرابوو.
ناوبراو لەکۆتاییدا ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی جوونی ٢٠٢٤)، بەدانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنو بەشێوەیەکی کاتی و تا کاتی تەواوبونی دادگاییەکەی لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
سهوسەن حەسەن زادە لەماوەی دەستبەسەربونەکەیدا لەمافی گرتنی پارێزەر بێبەش بووەو تەنیا جارێک پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.