وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "لەڕێگەی لیژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکان، تا ئێستا 26 پێشێلکاری‌و 39 سکاڵا تۆمار کراوە".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "ژمارەی ئەو سەرپێچیانەی کە لەڕێگەی لێژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکانەوە تائێستا لەلایەن لیژنەی ناوەندییەوە وەرگیراوە، 26 پێشێلکارییە، کە هەندێکیان بەبڕیاری ئەنجومەن دەرچون و هەندێکی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەو شیکاریدان."
وتیشی، "ژمارەی ئەو سکاڵانەی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە تائێستا 39 سکاڵایه".
ئه‌مڕۆ 17 ڕۆژه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاره كاتژمێر 12ی ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه بانگه‌شه كۆتایی بێت.
پێشتر عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبو، بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوەو كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە كە 48 کاتژمێری پێش دەنگدانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دوای ئەوەی بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەکرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن پێشێل نەکەن.
18ی ئه‌م مانگه ده‌نگدانی تایبه‌ت‌و 20ی مانگیش ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.