کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەنگۆی خستنەكاری کامێراکانیان لە رێگای چەمچەماڵ رەتدەکاتەوە و دەڵێت، پرۆژەکە تەواو نەبوە.
ئاوێنە: کۆمپانیای رەوا كە ھاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییە بۆ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، پرۆژەی کامێرانی خاڵ بۆ خاڵی رێگای چەمچەماڵ - سلێمانی تەواو نەکراوەو لە ئێستاشدا ماوەی تەواوبونی پرۆژەکە دیار نییە.
وتوشیەتی، لە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای چەمچەماڵ خراوەتەکار، بەڵام ئەو ھەواڵانە ناڕاستن و ھیچ بنەمایەکیان نییە.