عیراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی 45 ملیار دیناری دیكەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانیش دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پارەکە بگاتە ھەرێم.
ئاوێنە: نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا وتی، وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی بڕی 45 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران، چاوەڕوانیش دەکرێت سبەینێ چەکی پارەکە بگاتە ھەرێم و دوای تەواوبونی رێکارەکان دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
وتیشی، ئەو پارەیە 20 ملیار دیناری بۆ سلێمانی و 15 ملیار دیناری بۆ ھەولێر و 10 ملیار دیناریشی بۆ دھۆک تەرخانکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھێشتا بڕی زیاتر لە 280 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم لای بەغدا ماوە و قۆناغ بە قۆناغ خەرجدەکرێت.