شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
  2024-10-11       1216       

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات کە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاوێنه‌: محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای ناوەڕاستە بگاته‌ هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانی چەند ناوچەیەکەوە بە بارانی ناوبەناو دەستپێبکات.”

دەشڵێت:” پێشبینی دەکرێت رۆژی 18ی ئەم مانگە له ‌پێش نیوه‌ڕۆوە تاوەکو ئێوارە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە لە دهۆك، زاخۆ، سۆران، ئاكرێ، چۆمان، بارزان، باتیفا، بامەڕنێ و شیلادزێ هەبێت و رۆژی 19ی مانگەش لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانێکی مامناوەند هەیە و لە ناوچەکانی دیکە باران نابارێت”

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”پێشبینی دەکرێت ئێوارەی 20ی مانگ له‌ سنووری هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و سلێمانی تاوه‌ بارانی پاییزه‌ ببارێت و بارانبارینەکە تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت و لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و ئەو رۆژەش بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×