پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانیان خانویەکى زێدەڕۆیان ڕوخاندووە و هاوڵاتییان بانگەشەى هەڵبژاردن بە هەل دەزانن بۆ ئەنجامدانى زێدەڕۆیی.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەیانی هێزەکانمان بۆ ڕوخاندنى خانوویەکی زێدەڕۆ رۆشتن و دەرکەوت تۆمەتبار شەوەکەى سەقفى بەستووە و کۆنکرێتیان کردووەز
ئەوەشخراوەتەڕوو، دواى گەیشتنى هێزەکانیان خانوەکە بە ئامێرەکانى شارەوانى رانیە ڕوخێندراوە و تۆمەتباران بۆ شوێنێکى نادیار هەڵهاتوون، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانیان سەرقاڵى پڕۆسەى هەڵبژاردنن، خەڵکانێکى هەلپەرست بە هەلى دەزانن زیادەڕۆیى بکەنە سەر موڵک و ماڵى گشتى و خانوو بەزێدەڕۆیى دروست بکەن.