وادەی کۆتایی ھاتنی بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕاگەیەندرا
  2024-10-11       465       

رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢ی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت و ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە.

ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمرۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوە و كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە كە ٤٨ کاتژمێری پێش دەنگدانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دوای ئەوەی بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەکرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن پێشێل نەکەن.

جەختیشی کردەوە، لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢ی شەو بانگەشە كۆتایی دێت و ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.

بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×