ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ئامادە نییە پارەی خۆی بخاتە سەر حسابی بانکی ئەهلی و دەبێت بانکەکە حکومی بێت، دەشڵێت، عێراق پڕۆژەى هەژمارى منى قبوڵ نەکردووە.
ئاوێنه: نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یهكێتی رایگەیاند "هەرچەندە حکومەتی هەرێم پرۆژەی هەژماری منی دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئەم هەژمارەی قبوڵنەکردووە".
راشیگەیاند "حکومەتی عێراق بەپێی رێکارە یاسایی و ژمێریارییەکان پارەی خۆی ناخانە بانکی ئەهلییەوە، بەڵکو دەیخاتە بانکی حکومیەوە".