كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیر دەبن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەورو نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 35، سلێمانی: 32، دھۆک: 34، کەرکوک: 37، ھەڵەبجە: 34، زاخۆ: 33، سۆران: 32، حاجی ئۆمەران: 25، گەرمیان: 37 پلە.