2024-10-10   194     
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێو ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشبکرێت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی شایستە داراییەکانیانی ڕاگرتوە.
ئاوێنە: عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، "دەبوو دوای دابەشکردنی موچەی موچەخۆران، شایستە داراییەکانی وانەبێژانیش دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگیراوەو ھۆکارەکەشی نازانن".
ڕاشیگەیاند، "کارێکی ناڕەوشتییە لەمانگی 10دا بیتو شایستەی مانگەکانی (6، 7، 8و 9) نەدرابێت، بۆیە دەستکراوە دەبن لەھەر چالاکییەک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان".
ڕۆژی 7ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 329 ملیار دیناری وەک تەواوکاری موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی ڕەوانەکرد، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم کورتهێنانی هەیەو ناتوانێت موچە دابەشبکات.