د. شیروان حەمەساڵح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ئاشکرایکرد، 22 ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی 2024- 2025 لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات.
ئاوێنە: ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ لە 22 ی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆکەمان و لەو رۆژەوە خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی.
د. شیروان دەشڵێت: ماوەیەکی کەمە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تێچووی بەشە ناوخۆییەکان کە بڕەکەی 700 ملیۆن دینارە، هەر بەم هۆیەشەوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دواکەوتووە.