سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی یەکەمدا دێت لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاوێنه: د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی زانکۆکانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی Times Higher Education بەریتانی.
ئەمەشی وت، لە ریزبەندی هەمان دامەزراوەدا، زانکۆی سلێمانی لەنێوان پلەی 2800 بۆ 2900ـی زانکۆکانی جیهان بوو، بەڵام ئیستا زانکۆکەمان هاتووەتە پلەی نێوان 1000 بۆ 1200، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان.
ئاماژهی بهوهشدا، بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بۆ یەکەمجار، پیرۆزبایی لە خۆمان و هەموو لایەک دەکەین و دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکەین.